AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٧ ١٨:٠٧

بە ئامادەیی‌دەربڕینی کۆمپانیا بیانییەکان؛

هەرێمی کوردستان هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە

هەرێمی کوردستان هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کۆمپانیا بیانییەکانی ئەندامی ئەو ناوەندە ئامادەیی خۆیان بۆ دەست‌پێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان لە هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایڵز کاگینز وتەبێژی ٨ کۆمپانیای نەوتیی بیانی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تورکیا، هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاگەلی نەوتی بیانی بۆ دەست‌پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی بۆریی هەرێم-تورکیاوە ئامادەن.

کاگینز وێڕای تۆمەتبارکردنی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بۆ چەق‌خستنە سەر ڕیگەی هەناردەی نەوتی هەرێم، وتیشی: ئاستی زیانی وەستاندنی هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان لە دوای مانگی مارچی ٢٠٢٣، نزیکەی ١٩ ملیارد دۆلارە.

News ID 51570

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha